سه‌رهه‌ڵداوانی كورد هێرشیان كردۆته سه‌ر باره‌گایه‌كی له‌شكری له شاری تونجه‌لی (ده‌رسیم) وه له ئه‌نجامدا دوو سه‌ربازی تورك كوژران و ئه‌فسه‌رێكیش بریندار بووه.
كاربه‌ده‌ستانی تورك ڕایانگه‌یاند كه‌وا سه‌رهه‌ڵداوان شه‌وی چوارشه‌ممه چونه‌ته نزیكی باره‌گاكه و ئه‌وانیش گولله‌بارانیان كردون و نارنجۆكیان بۆ هه‌ڵداون.
فه‌رمانداری ده‌رسیم موسته‌فا ئه‌ركال گوتی ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ی كه سه‌رهه‌ڵداوانی په‌كه‌كه‌ی تیادا بووه هی كه‌سێكی دیكه بووه و له‌سه‌ر ڕێگای نێوان ناوچه‌ی ئۆڤاجك و ده‌رسیم لێیان سه‌ندووه. دوا به دوای ئه‌م ڕووداوه‌ش، كاربه‌ده‌ستان بڕیاریانداوه به‌وه‌ی كه هه‌موو ئۆتۆمبیلێكی سیڤیل و كه‌سانی ناوی كه له دووری 50 كم له هه‌ر جێگایه‌كی پۆلیس و سه‌ربازی نزیك ده‌بنه‌وه، بپشكێنرێن.
به پێی ڕۆژنامه‌ی هورییه‌ت، دایكی یه‌كێك له سه‌ربازه‌كانی كوژراون گله‌یی له سه‌رۆك وه‌زیر ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان كردووه و گوتویه‌تی " بۆچی كوڕه تاقانهكهمتان بۆ سه‌ر چیا ڕه‌وانه كردووه؟