وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگری ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌ردانی عێراقیان کردووه تاوه‌کو له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی باڵای نوێ‌ی ئه‌و ووڵاته‌که‌دا کۆببنه‌وه. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌م سه‌ردانه هاوبه‌شه له‌ناکاوه‌ی هه‌ردوو وه‌زیران به مه‌به‌ستی نیشاندانی پشتگیری ئه‌مریکایه بۆ ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ی دوای چه‌ندین مانگ له بن به‌ستی سیاسی ده‌ست نیشانکران.
وه‌زیری به‌رگری، دۆناڵد ڕامسڤڵد زوویه‌کی ڕۆژی چوارشه‌ممه گه‌یشته عێراق و له‌وێ له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵه ئه‌مریکیه‌کاندا کۆبۆوه و له پاشدا چاودێری مه‌شق و ڕاهێنان پێکردنی سه‌ربازه عێراقیه‌کانی کرد و نانی نیوه‌ڕۆی له‌گه‌ڵ سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کاندا خوارد.
پاش نیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، خانم کۆنده‌لیزا رایس گه‌یشته عێراق و شان به شانی به‌ڕێز ڕامسڤڵد له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراقی و جه‌واد ئه‌لمالکی سه‌رۆک وه‌زیری نوێ‌ی ووڵات و کاربه‌ده‌ستانی دیکه‌دا کۆبونه‌وه.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی هه‌ردوو کاربه‌ده‌ستی ئه‌مریکیش له‌به‌ر هۆکاری ئاسایشی پێشتر ڕانه‌گه‌یه‌ندرابوو.
فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شکری ئه‌مریکیش له عێراق، ژه‌نه‌ڕاڵ جۆرج که‌یسی، دوا به دوای کۆبونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕامسڤڵد له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا گوتی ئه‌و هیواداره له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هه‌واڵی که‌مکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان له عێراق ڕابگه‌یه‌نێت. ژه‌نه‌ڕاڵ که‌یسی گوتی " ئێمه بارودۆخه‌که که‌مێک ڕوونتر ده‌بینین و پێم وایه چه‌ند باشترێک، ڕه‌وشه‌که‌مان لا ڕوونتر بێت ئه‌وا ده‌توانم پێشنیاره‌کانی خۆم پێشکه‌ش بکه‌م." به‌ڵام گوتیشی ئه‌و پێی باشتره له ڕه‌وانه‌کردنی پێشنیاره‌کانی بۆ سه‌رۆک بوش بوه‌ستێت تا ئه‌و کاته‌ی حکومه‌تی نوێ‌ی عێراقی به ته‌واوه‌تی ده‌چه‌سپێت و جێی خۆی ده‌گرێت.