ماڵپه‌ڕێـكی سه‌ر ئنته‌رنێت فایلـێـكی ڤیدیۆی داناوه تیایدا ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده له عێراق،
ئه‌بو موسعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی په‌یمان ده‌دات شـكست به ئه‌مریكا بهێنێت.
هه‌روه‌ها له ڤیدیۆكه‌دا زه‌رقاوی گاڵته به حكومه‌تی نوێی عێراقی ده‌كات.
پـێده‌چێت ڤیدێۆكه یه‌كه‌م دانه بێت كه‌وا ده‌موچاوی زه‌رقاوی پـیشـان بدات. هه‌روه‌ها ده‌ریشی ده‌خات جل و به‌رگی ڕه‌ش و هێـله‌كـێـكی سه‌ربازی له به‌ردایه. كاربه‌ده‌سـتانی زانیاری ئه‌مریكی كه لێـكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڤیدیۆكه ده‌كه‌ن پـێـیان وایه ڕاسته خۆیه‌تی.
ڤیدیۆكه پاش دوو ڕۆژ هات له بڵاو بوونه‌وه‌ی كاسـێـتێـكی ده‌نـگی ئوسامه بن لادن كه ڕۆژئاوای تاوانبار كرد به‌وه‌ی شه‌ڕێـكی كرسـتیان و جوله‌كه له دژی موسڵمانان ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی ده‌ستنیشان كرا‌و، جواد ئه‌لمالكی گوتووه پـێـكهێنانی حكومه‌تێـكی یه‌كگرتووی عێراقی ده‌بێـته هۆی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق. ئاژانسی هه‌اڵی ئێران بڵاوی كرده‌وه ئه‌و دوو پـیاوه ڕۆژی سێشه‌ممه به ته‌له‌فون قسه‌یان كردووه.
به‌ڕێز ئه‌لمالكی ڕۆژی شه‌ممه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیر ده‌ستنیشان كرا پاش ڕێـكه‌وتنی لایه‌نه‌كانی شیعه و كورد و عه‌ره‌بی سوونه له دوای چوار مانـگ له‌سه‌ر پـۆسته سه‌ره‌كیـیه‌كانی حكومه‌تی نوێ.
له توندوتیژیـیه‌كانی ڕۆژی سـێشه‌ممه ، پـۆلیس له به‌غدا ڕایگه‌یاند بۆمبێـك به لایه‌نی كه‌م دوو كه‌سی كوشــتووه كاتێـك نزیك نووسیـنگه‌ی مه‌لای شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌در ته‌قیوه‌ته‌وه.
له شوێنێـكی دیكه‌ی به‌غداش، دوو ته‌قینه‌وه چوار پـۆلیسی كوشتووه، وه له باشوری به‌غدا چه‌ند چه‌كدارێـك مامۆسـتایه‌ك كوشـتووه.