باڵـیۆزی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی
ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بیر له بڕیارێـك ده‌كاته‌وه كه به شێوه‌یه‌كی یاسایـی داوا له ئێران بكرێت پابه‌ندی داخوازیـیه ناوه‌كیـیه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان بێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه جۆن بۆڵتن گوتی ئه‌و بڕیاره‌ی باسی له‌سه‌ر ده‌كرێت وا ده‌گه‌یه‌نێت هیچ گۆڕانـكاریـیه‌ك له هه‌ڵوێستی ئێران‌دا نیه به‌رامبه‌ر به به‌رنامه ناوه‌كـیـیه‌كه‌ی.
هه‌ردوو ئه‌ندامی هه‌میـشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ڕوسیا و چین له دژی بڕیارێـكی پابه‌ندی یاسایی به‌رامبه‌ر به ئێران ده‌نـگیان داوه، ئه‌وان پـێـیان باشه ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌كه بكات.
ڕێبه‌رانی ئێرانیش گوتیان ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له پـیتاندنی یۆرانیۆم وه‌ك به‌ره‌نـگاریـیه‌ك بۆ داواكه‌ی مانـگی پـێـشـووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه له وڵاته‌كه‌یان ده‌خوازێت ئه‌و پـرۆسه‌یه ڕابگرن.
ڕۆژی دووشه‌ممه مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتی ئه‌و پـێی وانیـیه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سزا به سه‌ر ئێران‌دا ده‌چه‌سپـێنێت.