مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌ڵێت مافی یاسایی هه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس، به‌ڵام گوتیشی ئه‌و نایه‌وێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌كار بهێنێت و هێشتا هیواداره حه‌ماس توندوتیژی ڕه‌ت بكاته‌وه و دان به بوونی ئیسرائیل‌دا بهێنێت. به‌ڕێز عه‌باس ڕۆژی دووشه‌ممه له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی توركی ئه‌م تێبینیانه‌یدا.
به‌ڕێز عه‌باس له ئه‌نقه‌ره‌یه بۆ ووتوێژكردن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كاریگه‌ری ڕاگرتنی یارمهتیهكان بۆ حكومه‌تی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس.
سه‌رۆكی فه‌له‌ستینیه‌كان گوتیشی مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی برسێتی له هه‌رێمه فه‌له‌ستینیه‌كاندا په‌یدا ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو یارمه‌تی ئابوری به زووترین كات نه‌گاته ده‌ستی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی پێویستیان پێ یه‌تی.
جێی باسه، توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌كاندا هه‌یه. هه‌روه‌ها ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته دانوستانده‌ری نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌كان تاوه‌كو كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكرێت.