ئێران ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی پاشـگه‌زبوونه‌وه‌ی تێدانیه، وه ده‌ڵێت ڕاگرتنی چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی كه ڕۆژئاوا ده‌یخوازێت له خشته‌ی به‌رنامه‌كانیدا نییه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، حامید ڕزا ئاسفی گوتی توێژینه‌وه ناوه‌كیـیه‌كانی ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت. گوتیشی هه‌روه‌ها ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم هیچیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه كه‌وا ئێران له كاری ئاشتیخوازیانه‌ی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی لای دابێت.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تا ڕۆژی هه‌ینی مۆڵه‌تی به تاران داوه تا كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
شایه‌نی باسه یۆرانیۆمی پـیتێنـكراو ده‌كرێت له كارلێـكه‌ره ناوه‌كیـیه‌كان وه‌كو سووته‌مه‌نی به‌كاربێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌لكتریكی وه یان زیاتر زاخاو بكرێت بۆ دروستـكردنی چه‌كی ناوه‌كی.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا پـێـیان وایه ئێران ده‌یه‌وێت چه‌كی ناوه‌كی دروسـت بكات، به‌ڵام ئێران سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئاشـتیخوازانه‌یه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی ئێران هه‌روه‌ها گوتیشی هێشـتا تاران له پلانه‌كه‌ی ڕوسیا ده‌كۆڵێته‌وه كه پـێشـتر له‌م ساڵدا پـێشـنیاری كردبوو یۆرانیۆم بۆ ئێران بـپـیـتێنێت.