سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌سـتینی، مه‌حمود عه‌باس ده‌گاته توركیا بۆ وتووێژكردن
ده‌رباره‌ی پـرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه وه‌سـتاوه و ئاسه‌واری ڕاگرتنی یارمه‌تیـیه ئه‌وروپـیـیه‌كان بۆ حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس.
بڕیاره به‌ڕێز عه‌باس له ماوه‌ی سه‌ردانه دوو ڕۆژیـیه‌كه‌ی دا كۆبێـته‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركی ئه‌حمه‌د نه‌جده‌ت سیزێر و سه‌رۆك وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردۆغان. پاشان سه‌ردانی نه‌رویژ و فنله‌ندا و فه‌ره‌نسـا له میانه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه بكات.
شایه‌نی باسه له سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵه‌وه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا یارمه‌تیـیه ڕاسته‌وخۆكانیان بۆ حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی ڕاگرت پاش ئه‌وه‌ی حه‌ماس ڕه‌تی كرده‌وه ده‌ست له توندوتیژی هه‌ڵبگرێت و دان به بوونی ئیسرائیل‌دا بنێت.
توركیا په‌یوه‌ندیـیه‌كی باشی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لای فه‌له‌ستینی و ئیسـرائیلیدا هه‌یه، زۆر جاریش پـێـشـنیاری كردووه ناوبژی له نێوانیاندا بكات.
له مانگی دووی ئه‌مساڵدا حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره ئیسـرائیلی په‌ست كرد كاتێ پـێشـوازی له شاندێـكی حه‌ماس كرد.