باڵیۆزی ئه‌مریكی له عێراق ده‌ڵێت ئه‌و پـیاوه‌ی ده‌ستنیشـان كرا كه بـبێته سه‌رۆك
وه‌زیری نوێی عێراق ناوبانـگێـكی باشی هه‌یه تا بـبێته ڕێبه‌رێـكی به‌هێز. له‌وه‌ش گرنـگتر ڕه‌زامه‌ندی كورد و عه‌ره‌به سـوونه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ره زیاتر له‌وه‌ی پـێشـوو.
پـرۆسه سـیاسـیـیه‌كه‌ی عێراق وه‌سـتابوو به‌هۆی ده‌ستنیشانكردنه‌وه‌ی ئه‌لجه‌عفه‌ری بۆ پـۆستی سه‌رۆك وه‌زیر بۆ چوار ساڵی داهاتوو له لایه‌ن لیستی هاوبه‌ندی شیعه‌وه.
به‌ڵام كشـانه‌وه‌ی ئه‌لجه‌عفه‌ری ڕێی خۆشـكرد بۆ هه‌ڵبژاردنی جه‌واد ئه‌لمالكی بۆ ئه‌و پـۆسـته، به‌وه‌ش كۆتایی به بنبه‌سته سـیاسـیـیه‌كه هات.
له میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی CNN ی ئه‌مریكی، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق زاڵمای خه‌لیلزاد گوتی به‌ڕێز ئه‌لمالكی كه‌سـێـكه كه ده‌توانێت وڵاته‌كه یه‌كبخاته‌وه. كێـشه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر جه‌عفه‌ری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بوو له لایه‌ن كورد و عه‌ره‌بی سوونه. به‌ڵام ئه‌و دوو گروپه پـێشـوازیان له به‌ڕێز مالكی كرد.
خه‌لیلزاد گوتی پـێی وایه به‌ڕێز مالكی له قسه‌كانیدا ده‌رئه‌كه‌وێت نیشـتمان په‌روه‌رێـكی به‌هێزه و سه‌ر به هیچ لایه‌ك نیه. گوتیشی به باوه‌ڕی من به‌ڕێز مالكی كاریگه‌ری ئێرانی له‌سه‌ر نیه وه به كاركردن له‌گه‌ڵی خۆشحاڵ ده‌بێت. هه‌روه‌ها گوتیشی ژماره‌یه‌ك له‌و شته زۆر باشانه‌ی له‌وه‌ته‌ی ده‌ستنیشان كراوه، ئه‌وه‌یه كار بۆ هه‌موو عێراقیـیه‌كان ده‌كات و تیمێـكی به‌هێز له كه‌سانی شایسته و سه‌ربه‌خۆ پـێـكده‌هێنێت و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سوپا میلیـیه‌كان ده‌كات و به مه‌سه‌له‌ی له ڕیشه هه‌ڵـكێشـانی به‌عس ده‌چـێته‌وه.
خه‌لیلزاد گوتی به‌رده‌وام بوونی پۆزێتـیفانه‌ی ڕه‌وشه سـیاسـیـیه‌كه له‌وانه‌یه یارمه‌تی بدات له ده‌ستنیشان كردنی چۆنێـتی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق. زیاتر له 130 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له عێراقدایه.