سه‌رۆك بوش باسی له سووته‌مه‌نی دیكه‌ی له‌بری نه‌وت كرد، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی
نرخی به‌نزین و نه‌وت ئاسـتێـكی نوێی به‌رزی تۆمار كرد.
ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆك بوش گه‌شـتێـكی به ناو كۆمپانیایه‌كی دروستكردنی یه‌كه‌ی سووته‌مه‌نی له كالیفۆرنیا له ڕۆژئاوای شاری ساكرۆمـێـنـتـۆ كرد، ئه‌و شوێنه‌ی پـسپۆره‌كان كاری تێدا ده‌كه‌ن بۆ دروستـكردنی یه‌كه‌ی سوته‌مه‌نی هایدرۆجین بۆ ئۆتۆمبیل.
سه‌رۆك بوش له گوتاری ڕادیۆی هه‌فتانه‌كه‌یدا گوتی ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه له‌وانه‌یه یارمه‌تی ئه‌مریكیـیه‌كان بدات واز له‌و ئۆتۆمبیلانه بهێنن كه زۆر به‌نزین كار ده‌كات.
له گوتاری ڕادیۆی دیموكراته‌كانیش، سیناتۆر بێـڵ نـێـڵسـن گوتی هیچ گومانی تێدا نیه قه‌یرانێـكی نه‌وتی له ڕێدایه ئیتر ئایا به هۆی هێرشـێـكی تیرۆریستی له كه‌نداوی فارسـیدا یان گرژی نێوان وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت ڤه‌نزوێل اوه یان زریانـێـكی وێرانكه‌ر له پاڵاوگه نه‌وتیـیه‌كانی ئه‌مریكا بدات.
شایه‌نی باسه ڕۆژی هه‌ینی نرخی یه‌ك به‌رمیل له نه‌وتی خاو گه‌یشـته 75 دۆلار، به‌هۆی مه‌ترسـی ئه‌گه‌ری بڕینی نه‌وت بۆ ئه‌مریكا له لایه‌ن سه‌رچاوه نه‌وتیـیه‌كانه‌وه له كاتـێـكدا به‌نزینی عه‌مبار كرا‌و به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت.
ئێرانیش كه به‌رهه‌مهێنه‌رێـكی نه‌وته كێشه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی. نایجیریاش سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی نه‌وته له‌و وڵاته‌ش نائارامی هه‌یه. هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا نه‌وت له ڤه‌نزوێلا ده‌كڕێت به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته هووگۆ شاڤێز ڕه‌خنه‌گرێـكی تونده له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی بوش.
ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆكی هه‌ندێ له كۆمـپانیا گه‌وره‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له قه‌ته‌ر كۆده‌بنه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی وزه‌ی چه‌ند وڵاتێـك بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه.