جه لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق، جه‌واد ئه‌لمالکی سه‌ر به لیستی هاوبه‌ندی شیعه‌کانی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیری ده‌ست نیشان کرد و داوای لێکردووه کابنه‌تی حکومه‌ت پێک بهێنێت.
ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونه‌ی ڕۆژی شه‌ممه، کۆتایی به‌و بن به‌سته سیاسیه هێنا که بۆ ماوه‌ی چوار مانگه له‌سه‌ر به‌ربژارکردنی که‌سێک بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیری په‌یدا بوو بوو.
تاڵه‌بانی له میانه‌ی دانیشتنی ڕۆژی شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عێراقیدا ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌یدا و به‌ربژارکراوه‌كانی پۆسته‌کانی حکومه‌تی داهاتووی قبوڵ کرد پاش ئه‌وه‌ی هاوبه‌ندی شیعه‌کان ڕۆژی هه‌ینی جه‌واد ئه‌لمالکیان بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیری به‌ربژار کرد.
هه‌ر له دانیشتنی ڕۆژی شه‌ممه‌ی په‌رله‌ماندا، جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ گه‌ڕێکی تری سه‌رۆکایه‌تی عێراق هه‌ڵبژێرایه‌وه و موحه‌ممه‌د ئه‌لمه‌شهه‌دانی بۆ پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراقی هه‌ڵبژێرا.
جێی باسه، پرۆسه‌ی پێکهاتنی حکومه‌تی نوێی ووڵات به‌هۆی به‌ربژارکردنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرییه‌وه به‌ره‌و پێش نه‌ده‌چوو. ئه‌وه‌بوو سیاسه‌تمه‌دارانی سونه و کورده‌کان له دژی جارێکی تر هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری بوون بۆ ئه‌و پۆسته و ده‌یان گوت کاری پێویستی بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی نه‌ژادی نه‌کردووه.