سه‌رباری ئه‌وه‌ی پۆلیسی نیپاڵی هاتوچۆی له كاتماندووی پایته‌ختی نیپاڵ قه‌ده‌غه كرد، سه‌دان هه‌زار كه‌س له خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وام بوون له ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژی شا گیانێندرا. له ئه‌نجام پێكدادانی نێوان خۆپیشانده‌ران و پۆلیسی نیپاڵیدا، به لایه‌نی كه‌مه‌وه 100 كه‌س بریندار بوون.
پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌ڵێن زۆربه‌ی برینداره‌كان له ئه‌نجام ئه‌و گازی فرمێسكه ئازارییان پێگه‌یشتووه كه هێزی پۆلیس بۆ بڵاوه‌پێكردنی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه به‌كارییان هێناوبوو كه به‌ره‌و كۆشكی پادشای نیپاڵی به‌ڕێ كه‌وتبوون. هه‌روه‌ها هه‌ندێكیان بونه‌ته ژێر ده‌ست و پێوه كاتێك له میانه‌ی خۆپیشاندانه‌كاندا ڕایان كردووه و هه‌ندێكیشیان به گولله‌ی وێڵ بریندار بوون.
له میانه‌ی ئه‌م خۆپیشاندانانه‌شدا، خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك ته‌له‌فۆنی مۆبایڵ له خه‌ڵكی بڕا بوو.
هاوكات ڕۆژی شه‌ممه، هاوبه‌ندی ئۆپۆزسیۆنی نیپاڵی كه له حه‌وت پارتی سیاسی پێكهاتوون كۆبونه‌ته‌وه و پلانه‌كه‌ی شا گیانێندرا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دیموكراسی له وڵاته‌كه‌دا ڕه‌ت كردۆته‌وه.
شا گیانێندرا ڕۆژی هه‌ینی و له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێكی نیشتمانیدا، داوای له هاوبه‌ندی ئۆپۆزسیۆن كرد سه‌رۆك وه‌زیری وڵات ده‌ست نیشان بكه‌ن و به‌ڵێنی داوه به دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی فره لایه‌نی به زووترین کات.
پارته‌کانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێن ده‌یانه‌وێت ئه‌نجومه‌نێکی ده‌ستوری و به‌رنوسی ده‌ستورێکی نوێ پێک بهێنن که به شێوه‌یه‌ک ده‌سه‌ڵاتی پادشایی له وڵاته‌که‌دا که‌م ببێته‌وه و ببێته ده‌سه‌ڵاتێکی سیمبۆڵی.
شا گیانێندرا له پانزده مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه کۆنتڕۆڵی ته‌واوه‌تی به سه‌ر حکومه‌تدا کردووه و ئه‌مه‌ش کێشه‌یه‌کی سیاسی له وڵاته‌که‌دا په‌یدا کردووه.
هێزی پۆلیسی نیپاڵی تاوه‌کو ئێستا 13 که‌سیان کوشتووه و ژماره‌یه‌کی زۆرییان له خۆپیشانده‌ران بریندار کردووه و سه‌دان که‌سیشیان ده‌ستگیرکردووه.