یاریده‌ده‌رانی مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی ده‌ڵێن مه‌حمود عه‌باس مافی ڤیتۆی له دژی ده‌ست نیشانكردنی ئه‌ندامێكی میلیشیای بۆ پۆستێكی باڵای ئاسایش له حكومه‌تی فه‌له‌ستینی به ڕێبه‌رایه‌تی گروپی حه‌ماس به‌كارهێناوه.
جه‌مال ئه‌بو سه‌مهه‌دانه فه‌رمانده‌ی كۆمیته‌كانی میلیشیای به‌رگری میللی، ڕۆژی پێنج شه‌ممه بۆ پۆستی به‌ڕێوبه‌ری گشتی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی ده‌ست نیشانكراو و ناوبراو به‌رپرسی به‌ڕێوبردنی لقێكی نوێی ئاسایشیه كه له گروپه چه‌كداره‌كانی دژ به ئیسرائیل پێك هاتووه.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نیگه‌رانی خۆی له‌مه‌ڕ هه‌ڵبژاردنی جه‌مال سه‌مهه‌دانه ده‌ربڕی. هاوكات حكومه‌تی ئیسرائیلی هوشیاری گرتنه‌به‌ری كرده‌ی له‌شكری دژی حكومه‌تی نوێی فه‌له‌ستینی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش له ئاكامی ده‌ستنیشانكردنی جه‌مال سه‌مهه‌دانه بۆ پۆسته نوێیه‌كه‌ی.
شایانی باسه، گروپی سه‌مهه‌دانه به‌رپرسیارێتی چه‌ندین هێرشی موشه‌كبارانی ئه‌م هه‌فتانه‌ی دواییه‌ی له دژی ئیسرائیل گرتووه‌ته ئه‌ستۆی خۆی.
هه‌روه‌ها گروپه‌كه گومانی لێده‌كرێت ئه‌نجامده‌ری ئه‌و هێرشه بووبێت كه له دژی كاروانی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ساڵی دوو هه‌زار و سێ‌دا له غه‌ززه ئه‌نجامدراو سێ كارمه‌ندی ئاسایشی به‌شی تایبه‌تی تیادا كوژران.