وه‌زاره‌تی دادی توركیا داواكارێـكی گشـتی له‌سه‌ر كار لابرد پاش ئه‌وه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵـێـكی
گه‌وره‌ی تاوانباركردبوو به‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌دات ئاگری شه‌ڕی نێوان سه‌رهه‌ڵداوه كورده‌كان و ئه‌نقه‌ره خۆش بكات.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ران و داواكارانی گشتی له توركیا فه‌ره‌حات سه‌ركایای، داواكاری گشـتی شاری وان، له هه‌سـتان به كاره‌كانی ڕاگرت و گوتی ئه‌و دڵسۆزی كاره‌كه‌ی نه‌بووه.
فه‌ره‌حات سه‌ركایا ژه‌نه‌ڕاڵ یه‌شار بویوكانیتی تاوانباركردبوو به‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و هێرشه‌ی كه به نارنجۆك له مانگی 11 ی پاردا كرایه سه‌ر كتـێـبخانه‌یه‌ك كه خاوه‌نه‌كه‌ی كورده له شارۆچكه‌ی شه‌مدینی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا و یه‌ك كوژراوی لێ كه‌وته‌وه. هێرشه‌كه بووه مایه‌ی پـێـكدادانی خۆپیـشـانده‌رانی كورد و هێزه‌كانی ئاسایش.
هه‌روه‌ها داواكار فه‌ره‌حات ژه‌نه‌ڕاڵ بویوكانیتی به‌وه‌ش تاوانباركرد كه هه‌ستاوه به پـێـكهێنانی گروپی نا شه‌رعی بۆ شه‌ڕكردن له دژی سه‌رهه‌ڵداوه كورده‌كان.
به‌ڵام له‌شـكر هه‌موو ئه‌و تومه‌تانه‌ی ڕه‌تـكرده‌وه.
ئه‌و تومه‌تانه توركیای سه‌رسام كرد، چونكه له‌شكر له‌وێ ڕێزی لێ ده‌گیرێت.
له‌شـكر بۆ ماوه‌ی 20 ساڵه له دژی سه‌رهه‌ڵداوه كورده‌كان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا شه‌ڕ ده‌كه‌ن. زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س له‌م نێوه‌دا كوژراون.