یاسادانه‌رانی عێراقی جارێكی دیكه ئه‌و كۆبونه‌وه‌یان دواخست كه بڕیاربوو ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌ڕێوه بچێت پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری ڕازی بوو به‌وه‌ی هاوبه‌ندی شیعه‌كان بڕیار بدات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی بكشێته‌وه یان نا..
ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ش دواخرا تاوه‌كو كاتی زیاتر به یاسادانه‌ران بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێكهاتنی حكومه‌تێكی یه‌كگرتووی نیشتمانی ڕێك بكه‌ون. له زوویه‌كی ڕۆژی پێنج شه‌ممه، به‌ڕێز ئه‌لجه‌عفه‌ری ڕایگه‌یاند كه‌وا له‌سه‌ر گروپی هاوبه‌ندی شیعه‌كان ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ن له گه‌ڕی حكومه‌تی داهاتووی عێراقیدا له پۆسته‌كه‌ی خۆیدا بمێنێته‌وه.
جێی باسه، ئه‌و بن به‌سته سیاسیه‌ی له‌سه‌ر بهربژاركردنهوهی ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری دروست بوو، بووه هۆی ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهاتنی حكومه‌ت به به‌رده‌وامی شكست بهێنێت. لایه‌نه كورد و عه‌ره‌به سونه‌كانیش ده‌ڵێن جه‌عفه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كورسی پۆسته‌كه‌ی لابچێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاری پێویستی بۆ ڕاگرتنی توندوتیژییه نهژادییهكان ئه‌نجام نه‌دا.