سه‌رۆك بوش سه‌ر له نوێ وابهستهییهكانی خۆی به‌رامبه‌ر عێراق پشت ڕاست كرده‌وه و گوتی شكست هێنان له‌و وڵاته‌دا هه‌رگیز بژاره‌یه نیه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه و له كۆشكی سپی، سه‌رۆك بوش گوتی سه‌ركه‌وتن له عێراق و له ئه‌فغانستان دێنه دی كاتێ دیموكراسی له‌و وڵاتانه جێی خۆی ده‌كاته‌وه و پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها داواشی له عێراقیه‌كان كرد تا حكومه‌تی یه‌كگرتووی عێراقی پێك بهێنن.
سه‌رۆك بوش كه له ئێستادا، ئاستی متمانه پێدانی كه‌م بۆته‌وه له نێوه‌ندی نزم بونه‌وه‌ی پشتیوانی ڕای گستی بۆ شه‌ڕ گوتویه‌تی وای چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرد هه‌موو كه‌سێك له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ی بۆ شه‌ڕی عێراق كۆك بن.
چوار له فه‌رمانڕه‌وایانی ستانه‌كانی ئه‌مریكا( فلۆریدا، ئایه‌وا، ئیندیانا، و وێست ڤه‌رجینیا) له ڕۆس گاردنی كۆشكی سپی یاوه‌ری سه‌رۆك بوش بوون. ئه‌م چوار فه‌رمانڕه‌وایه‌ش، له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا له ئه‌فغانستان و عێراق گه‌ڕاونه‌ته‌وه و جه‌ختیان ده‌كرده‌وه، ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیانه‌ی له هه‌ردوو وڵات بینیویانن خاوه‌نی مه‌شق و ڕاهێنانێكی باشن و كاری خۆیان به باشی ده‌كه‌ن و گوتوشیانه وورهشیان به‌رزه.