موحه‌ممه‌د عومه‌ر عوسمان یه‌كێكه له ده‌نگه نوێیه‌كانی ناو شیعری كوردی و له‌وه‌تای ناوه‌ڕاستی ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه كه دیوانی ( له غوربه‌تا ) ی چاپ كردووه، ئاماده‌ییه‌كی به پێزی له شیعری كوردیدا هه‌بووه.
شیعره‌كانی له غوربه‌تا، جێی سه‌رسوڕمان و ستایش كردن بوون له لایه‌ن لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان و له لایه‌ن شاعیرانیشه‌وه. له زۆربه‌ی شیعره‌كانیدا موحه‌ممه‌د عومه‌ر عوسمان له‌گه‌ڵ پایزدا ئاوێزان ده‌بێت و خه‌مه‌كانی گه‌ڵای وه‌ریوو له ئامێز ده‌گرێت و دهینلاوێنێتهوه.
نوسه‌ر و ڕوناكبیری كورد به‌ختیار عه‌لی ده‌ڵێت غوربهتهكهی نالی غوربه‌تێكی جوگرافیه و ئه‌وه‌ی مه‌حوی ئاینیه، به‌ڵام غوربهتهكهی موحه‌ممه‌د عومه‌ر عوسمانی شاعیر غوربه‌تێكی مه‌عریفیه و ڕه‌هه‌ندی خۆی هه‌یه.
موحه‌ممه‌د عومه‌ر عوسمان میوانی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردییه، به‌شی یه‌كه‌م. بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌كه، تكایه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.