ڕۆژی دووشه‌ممه نرخی جیهانی نه‌وت بازێـكی تیژی به خۆوه بینی پاش ئه‌و
مه‌ترسـیانه‌ی كه له‌سه‌ر دابین كردنی نه‌وتی خاو بۆ بازاڕه سه‌ركیـیه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه، وه دڵه‌ڕاوكێ له‌وه‌ی كێـشه سـیاسـیـیه‌كان له‌وانه‌یه وابكات ڕێژه‌ی ناردنی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی جیهان له ئێران و وڵاتانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت كه‌م بكاته‌وه.
نرخی نه‌وتی خاوی برنت له بازاڕه‌كانی له‌نده‌ن گه‌یشته 71.40 دۆلار بۆ به‌رمیلی پـاشـان كه‌مێـك هاته‌وه خوارێ. نرخی نه‌وتی خاوی له ئه‌مریـكا كه له ئاینده له بازاڕه‌كانی ئاسـیاوه ڕه‌وانه ده‌كرێت خۆی دا له 70 دۆلار بۆ به‌رمیلی.
شایه‌نی باسه ئێران چوارهه‌مین وڵاته له جیهاندا له بواری به‌رهه‌مـهـێنان و سه‌رمایه‌گوزاری نه‌وتدا. مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ڕه‌نـگه ناكۆكیـیه‌كان پاڵ به تارانه‌وه بنێت ناردنی نه‌وت ڕابگرێت له‌كاتێـكدا ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له نه‌وتی زیایه له لای وڵاته به‌رهه‌مهێنه‌راكانی تر هه‌یه تا بیكه‌نه بازاڕه‌وه.
هه‌روه‌ها نه‌وتی خاو به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌خۆوه بینی پاش نا ئارامیـیه‌كانی نایجیریا كه به هۆی هێرشی یاخیبوان بۆ سه‌ر كۆمپانیـیه‌كانی نه‌وت ده‌كرا تا ناردنی نه‌وت ڕابگرن.