پـۆلیسی توركی ده‌ڵێت ته‌قـیـنه‌وه‌یه‌ك نزیك بازاڕێـك له ده‌وروبه‌ری ئـه‌سـته‌نبوڵ 30 كه‌س بریندار ده‌كات.
ته‌قینه‌وه‌كه كه ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه ڕویدا له ناوچه‌ی به‌كركۆی، تائێـسـتا پـۆلیس نه‌یتوانیوه هۆی ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ستنیشان بكات، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستان به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ناتـۆلیایان ڕاگه‌یاند كه پـێـیان وایه ته‌قینه‌وه‌كه به هۆی بۆمبـێـكی سه‌ره‌ڕێ بووه. ڕاپـۆرته‌كه‌ی ئه‌ناتۆلیا گوتیشی برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشـخانه‌یه‌كی نزیك كران.
هه‌ر شه‌وی یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكی پـۆلیسی ئـه‌سـته‌نبوڵ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه.
كه‌س به‌رپـرسـیارێتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێــك كه خۆیان به هه‌ڵۆی ڕزگاری كوردستان ناو ده‌بات و په‌یوه‌ندیـیان به پارتی كرێـكارانی كوردسـتانه‌وه هه‌یه له زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م دوایـیانه‌ی ئـه‌سـته‌نبوڵ به‌رپـرسـیارێتی خۆیان ڕاگه‌یاند.