دوو له شاره‌زایانی پـێـشوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكی ده‌ڵێن كردارێـكی
له‌شـكری دژی ئێران ڕه‌نـگه پـتر زیان بـگه‌یه‌نێـته به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك له شه‌ڕی عێراق.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، له نووسـینـێـكی نیویۆرك تایمز، ڕیچارد كـلارك و سـتیڤن سـایمۆن ده‌ڵێن هه‌ر زه‌برێـكی ده‌ست پـێـشـخه‌ری له‌وانه‌یه كار بكاته سه‌ر نرخی نه‌وتی جیهانی و نه‌هێڵێت ئارامی له عێراقدا سه‌قامگیر بێت و به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی ئه‌مریكا له جیهانیش بخاته مه‌ترسـیـیه‌وه.
ڕیچارد كـلارك نووسه‌ری كـتێبی له دژی هه‌موو دوژمنان (Against All Enemies) كه له سـاڵی 2004 دا بڵاوی كردۆته‌وه، تیایدا ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر له به‌ڕێوبه‌رایـیه‌تیـیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش ده‌گرێت له چـۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی له جه‌نگی دژه تیرۆر.
ئا له‌و كاتانه‌دا، سه‌رپه‌رشــتیارانی كۆمه‌ڵـێـك له شـاره‌زایانی ئه‌مریكی وێنه‌ی فۆتۆگرافی كه به مانگی ده‌ستكرد گیراون بڵاو كرده‌وه، تیایدا پـیشـان ده‌دات ئێران ده‌زگای نه‌ته‌نزی ژێـر زه‌وی بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم زیاتر توند و تۆڵتر ده‌كات.
وێنه‌كان بڵاو كرانه‌وه له په‌یمانگای ئاسایش و زانیاری نێوده‌وڵه‌تی، وه پـێـكهاتبوون له چوار وێنه كه له نێوان سـاڵانی 2002 بۆ 2006 دا گیراون.
په‌یمانگای ئاسایش و زانیاری نێوده‌وڵه‌تی، گوتی وێنه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن ده‌زگای نه‌ته‌نز وا دروستـكراوه كه له‌ژێر چه‌ندین چینی یه‌ك له دوای یه‌كی گڵ و كۆنـكریتدا بێت. وێنه‌ی دیكه‌ش پـیـشـان ده‌دات كه تونـێـلێـكی نوێی چوونه ناوه‌وه له ده‌زگای ئه‌سفه‌هان بۆ پـیـتاندنی یۆرانیۆم دروسـتكراوه.