سه‌رۆكی میسری حوسنی موباره‌ك هه‌وڵی دا كۆتایی به‌و توڕه بوونه بهێنێت كه له
ئه‌نجامی ئه‌و تـێـبیـنی‌یانه‌ی كه له‌م دواییانه‌دا دابووی سه‌باره‌ت به موسڵمانه شیعه‌كان كه گوتبووی زیاتر سه‌ر به ئێرانن وه‌ك له‌وه‌ی سه‌ر به وڵاته‌كانیان بن، ده‌ڵێت من ته‌نها مه‌به‌ستم لایه‌نه ئاینیـیهكه بووه.
له چاوپـێـكه‌وتنێـكی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئه‌خبار ئه‌لیه‌ومی میسری، به‌ڕێز موباره‌ك ده‌ڵێت ئه‌و ته‌نها ویسـتوویه‌تی هۆشداری له‌سه‌ر یهكـگرتوویی و سه‌روه‌ری عێراق بدات.
هه‌فته‌ی ڕابووردوو له میانه‌ی چاوپـێـكهوتنـێـكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنی ئهلعهربیـیه ڕایگه‌یاند كه شه‌ڕی ناوخۆی نێوان شیعه و سوونه و كورد و شه‌ڕكه‌ره بـێـگانهكانی كه خه‌ڵكی ئاسـیان ده‌ستی پـێـكردووه. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی میسری گوتی ئێران كاریگه‌ری گرنـگی هه‌یه له‌سه‌ر زۆرینه‌ی هاوڵاتـیـیانی شـیعه‌ی عێراق.
ڕێبه‌رانی عێراق و هه‌موو شـیعه‌كانی ناوچه‌كه ئه‌و تـێـبیـنی‌یانه‌ی به‌ڕێز موباره‌كیان مه‌حكوم كرد و تاوانباریان كرد به‌وه‌ی گرژی تیره‌یی دروست ده‌كات له نێوان هه‌ردوو تیره‌ی سه‌ره‌كی موسڵمانان.