سه‌رۆك كۆماری ئیسـلامی ئێران، مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد نه‌ك هه‌ر ته‌نها پـیـتاندنی یۆرانیۆم بۆ كارگه ناوه‌كیـیه‌كانی ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵكو هه‌ڵوێست و فـشـاری نێونه‌ته‌وه‌ییش به هه‌ند وه‌رناگرێت و ده‌شـڵێت پـێـویسـته بۆ له‌مه‌ودوا كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیـسـلامی ئێران وه‌ك هێزێـكی ناوه‌كی بناسن.
ده‌مێ ساڵه ڕۆژئاوا گومانی له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌ی ئێران هه‌یه چونكه وه‌ك ده‌ڵێت ئێران به نهێنی له هه‌وڵی دروستـكردنی چه‌كی ناوه‌كیدایه. ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمیش له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام بوو بۆ قایل پـێ كردنی تاران تا پـیتاندنی یۆرانیۆمه‌كه‌ی ڕابگرێت به‌ڵام تاران دواترین داوای ئه‌م ده‌زگا چاودێریـیه ناوه‌كیـیه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كانی ڕه‌تـكرده‌وه، له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی، سه‌رۆكی ده‌زگای ناوبراو بۆ ئێران.
له مانگی ڕابوردوودا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ته‌نها 30 ڕۆژی دا به ئێران تا پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت و ڕاگه‌یاندنه‌كانی كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه پـێ ناچێت وه‌ڵامـێـكی پـۆزێـتیفانه‌یان هه‌بێت بۆ ئه‌م داوا نێونه‌ته‌وه‌یـیه وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت، ده‌شـێت ئه‌م هه‌ڵوێسـته‌ی ئێران شـیـیانی سزاكان توندتر بكات له‌سه‌ر تاران.
ئا له‌م كه‌ین و به‌ینانه‌دا بژاره‌ی به‌كارهێنانی له‌شكری ئه‌گه‌ری چه‌نده؟ ئۆپـۆسـیزیۆنی ئێرانی و به تایبه‌تی ئۆپـۆسیزێۆنی كورده‌كان چ به‌رنامه ڕێـژیـیه‌كیان هه‌یه؟ ئه‌دی ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئـێـسـتای تاران به ڕاگه‌یاندنه‌كانی دژی ئیسـرائیل و به ڕاگه‌یاندنه‌كانی پـیـتاندنی یۆرانیۆم كۆماری ئـیـسـلامی ئێران به چ ئاقارێـكدا ده‌به‌ن؟
بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیارانه هاوكارمان به‌ڵێن ساڵح میواندارێتی ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
عه‌بدوڵـڵای موهته‌دی، سـكرتێری گشـتی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌ت كێـشانی ئێران.
مسـته‌فا هیجری، سـكرتێری گشـتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران.
ده‌توانن گوێـبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 45 خوله‌كه.