له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمب چێنراو له نزیك كاروانێكی هێزی پۆلیس له گه‌ڕه‌كی نه‌بی یونسی شاری موسڵ، 9 ئه‌فسه‌ری پۆلیس ده‌كوژرێن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی هێزی پۆلیسی شاری موسڵ ڕایگه‌یاندووه كه‌وا ئه‌م هێرشه له لایه‌ن هێرشبه‌رێكی خۆكوژه‌وه ئه‌نجامدراوه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن زیانێكی زۆریش به بیناو خانوبه‌ره‌كان و دوكانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش گه‌یشتووه.
دوا به دوای ڕووداوه‌كه، هێزی پۆلیس گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و تاوه‌كو دوای نوێژی نیوه‌ڕۆ، هاتوچۆیان قه‌ده‌غه كردووه.
په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا، ئه‌میر گرێگه له شاری موسڵه‌وه ڕاپۆرتێكی بۆ ناردوین و بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.