وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كۆنده‌لیزا ڕایس و هاوشانه كهندیـیهكی، پـیته‌ر
مهكـكای، ڕۆژی پـێنجشه‌ممه ئێرانیان ئاگاداركرده‌وه كه له‌وانه‌یه سزا نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان له‌سه‌ری زیاد بكرێت ئه‌گه‌ر داواكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕاگرتنی پـیـتاندنی یۆرانیۆم پـشـتگوێ بخات، ڕایس ده‌ڵێت ده‌بێت وه‌ڵامدانه‌وه هه‌بێت بۆ ئه‌و بهرهنگاریـیه به‌رده‌وامه‌ی ئێران.
خانم ڕایس گوتی له‌وانه‌یه ئێران ڕوبه‌ڕوی بڕیارێـك بـبێته‌وه كه له‌ژێر به‌ندی حه‌وتی په‌یمانـنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بێت ئه‌گه‌ر ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پـشـتگوێ بخات كه داوای لێ ده‌كات سه‌ر له نوێ په‌یڕه‌وی پـێوانه‌كانی ناوه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بكاته‌وه.
له كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پـهیامنێراندا دوای وتووێژه‌كانی سه‌باره‌ت به ئێران و مه‌سه‌له‌كانی تر له‌گه‌ڵ پـیته‌ر مهكـكای، وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا، خانم ڕایس نیگه‌رانی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌و تاكتیكه‌ی كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت كه ورده ورده پـه‌ره به چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی ده‌دات سه‌ره‌ڕای داواكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش لێـی كه ده‌ست له‌و كاره هه‌ڵبگرێت. گوتیشی ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران ده‌ست هه‌ڵنه‌گرێت تا كاتی سه‌ر له نوێ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن له 28 ی مانگی چواردا له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌وا دڵنیایه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ههڵوێستێـك وه‌رده‌گرن به گوێره‌ی به‌ندی حه‌وته‌م كه ئیتر ئێران به ڕاستی هیچ جۆره بژاره‌یه‌كی جگه له په‌یڕه‌وی كردن له‌به‌رده‌مدا نامێنێت. هه‌رچه‌نده هیچ جۆره پـێـشبینیـیهكی تایبه‌تی نه‌دا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌نجومه‌ن چ ههڵوێسـتێـك وه‌رده‌گرێت، جگه له‌وه‌ی كه گوتی ئاشكرایه كه ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی تری ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نادرێت.
خانم ڕایس گوتی، ئێمه واده‌ی كۆتایی ئه‌م مانگه‌مان دیاری كردووه بۆ ئێران كه وه‌ڵامی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بداته‌وه وه‌ك داوای لێ كراوه كه به‌جێی بهێنێت. له‌م حاڵه‌دا ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پـێویسته ئه‌و جۆره هه‌ڵوێسته وه‌ربگرێت. ئێرانیـیهكانیش هیچ كارێكیان نه‌كردووه بۆ نیشان دانی ئه‌وه‌ی كه گوێ ڕایه‌ڵی پـێوانه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان ده‌بن كه بۆیان ده‌ستنیشان كراوه، بۆیه هیچ ڕاگه‌یاندنێـكی تری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌و باره‌یه‌وه نادرێت.
سه‌باره‌ت به پـیته‌ر ماكـكای، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا كه وڵاته‌كه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نیه ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر سه‌پاندنی سزا پـێویست بكات، ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین و پـێم وایه كه په‌یامه گرنگه‌كه ئه‌وه ده‌بێت كه وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌كی پـێشـكهوتوانه و ئه‌نجامێـكی پـێشـكهوتوانهی لێ بكه‌وێته‌وه. گوتی من له‌و باوڕه‌دا نیم كه ئێمه بمانه‌وێت هه‌نگاوی توند وه‌ربگرین كه بارودۆخه ناهه‌مواره‌كه‌ی ئێسـتا زیاتر بشـێوێنێـت. به‌ڵام پـێم وایه كه پـێویسته ده‌ست به هه‌ڵسه‌نگاندنی تێـكڕای بژاره‌كان بكه‌ین و ئه‌گه‌ر هیچ وهڵامێـكمان له ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌ست نه‌كه‌وت ئه‌وا له‌و باوه‌ڕه‌دام له ڕێی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه وه‌ڵامی گونجاو ده‌درێت.