پـزیـشـكێـكی به‌ریتانی ده‌ڵێت كاتی خۆی دڵـێـكی بۆ كچـێـكی ته‌مه‌ن 2 سـاڵان داناوه و له
دوای 10 ساڵ ئه‌و دڵه‌ی لابردووه پاش ئه‌وه‌ی دڵه‌كه‌ی خۆی كه‌وتۆته‌وه كار.
پـزیـشـكهكه ده‌ڵێت دڵه به‌خشراوه‌كه دانرابوو له پاڵ دڵی ئه‌و كچه بچوكه تا له بری دڵه‌كه‌ی كار بكات، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی كه كچه‌كه ته‌مه‌نی بوو به 12 ساڵ كاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌رمانه‌كانی كه وه‌ری ده‌گرت بۆ ڕاگرتنی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی له‌شی بۆ ئه‌و دڵه نوێـیه سه‌ری هه‌ڵدا، تیمێـكی پـزیشـكی له نه‌خۆشخانه‌ی ئۆرمۆند له له‌نده‌ن بڕیاریان دا دڵه بهخشـكراوهكه لابه‌رن.
پـزیـشـكهكان ده‌ڵێن ئێـسـتا كچه‌كه به شـێوه‌یه‌كی زۆر باش هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات. كاتی خۆی جۆره نهخۆشـیهكی ماسولكه‌كانی دڵ وای كردبوو دڵی زۆر له قه‌باره‌ی ئاسایی گه‌وره‌تر بێت.
ئه‌مه داده‌نرێت به یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ری له‌و جۆره كه له به‌ریتانیا بكرێت.