له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق تیرۆریسـتێـكیان كوشتووه كه
په‌یوه‌ندی به ئوسامه بن لادن و كه‌سانی دیكه‌ی گه‌وره‌ی ناو ئه‌لقاعیده‌وه هه‌بووه.
به‌یانـنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی ده‌ڵێت ڕافد ئیبراهیم فه‌تاح ناسراو به ئه‌بو عومه‌ر ئه‌لكوردی مانگی ڕابوردوو له هێرشێك نزیك به ئه‌بو غرێب له ڕۆژئاوای شاری به‌غدا كوژراوه.
به‌یانـنامه‌كه ده‌ڵێت سه‌رپه‌رشتی تاقمێـكی یاخیبوی له باقوبه كردووه له باكوری به‌غدا. هه‌روه‌ها ناسراوه به‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌كی درێژه ئه‌ندامی ئه‌لقاعیده‌یه و جموجۆڵی له پاكستان و ئه‌فغانستان و ئێران و عێراقدا كردووه و ماوه‌یه‌كیش به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی بنكه‌یه‌كی مه‌شـقكردنی تیرۆریستان بووه له ئه‌فغانستان.