گروپی چه‌كداری حه‌ماس ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی نائاسایی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی كرووه. ئه‌م گروپه له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كانی سه‌ر ئینته‌رنێت و پڕوپاگه‌نده‌كانی كه له كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆنه عه‌ره‌بیه‌كاندا بڵاوده‌کرێنه‌وه، داوا له لایه‌نه كۆمه‌ك به‌خشه‌كان ده‌كه‌ن یارمه‌تی فه‌له‌ستینیه‌كان بده‌ن و پاره بۆ حسابێكی بانق له قاهیره بنێرن.
وه‌زیری پلان دانانی فه‌له‌ستینیه‌كان، سه‌میر ئه‌بو عایشه له ڕێگه‌ی ڕادیۆی فه‌له‌ستینیه‌كانه‌وه وورده‌كارییه‌كانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ڕوون كرده‌وه. به‌ڕێز ئه‌بوو عایشه گوتی " ئه‌م یارمه‌تیانه سیمبۆڵیكین و له لایه‌ن ڕێكخراوه و ئاژانسه نا حكومیه‌كان و ئه‌و نه‌ته‌وانه‌وه به‌خش ده‌كرێن كه حه‌ز ده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌شداری له یارمه‌تیدانی فه‌له‌ستینیه‌كاندا بكه‌ن و ئه‌مه‌ش كارێكی باشه."
وه‌زیری پلان دانانی فه‌له‌ستینیه‌كان ئاماژه‌شی دا به‌وه‌ی كه‌وا ئێستا ووتوێژ له‌گه‌ڵ وڵاتانی زۆرینه‌ی موسوڵمانه‌كاندا ده‌كه‌ن وه‌ك توركیا و ئه‌نده‌نوسیا و مالیزیا بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی خێرا هه‌ندێك یارمه‌تی داراییان بۆ دابین بكه‌ن.
ئه‌م هه‌ڵمه‌تی كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه‌یه‌ش كۆمكاری عه‌ره‌بی بنكه له قاهیره پشتیوانی لێده‌كات پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی فه‌له‌ستینیه‌كان به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماس دووچاری كێشه‌ی دارایی بۆوه.
زۆربه‌ی وڵاته خۆرئاواییه‌كانیش، یارمه‌تیه‌كانیان له فه‌له‌ستینیه‌كان بڕی پاش ئه‌وه‌ی گروپی چه‌كداری حه‌ماس سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانتارییه‌كاندا به ده‌ست هێنا. ئه‌و وڵاتانه‌ش وه‌ك ئه‌مریكا و هه‌ندێ له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ڵێن هاوكات له گه‌یاندنی یارمه‌تیه مرۆییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
ئیسرائیلیش گواستنه‌وه‌ی پاره‌ی باجه‌كان و گومرگی بۆ فه‌له‌ستینیه‌كان ڕاگرت كه له جیاتی حكومه‌تی فه‌له‌ستینی كۆیان ده‌كرده‌وه.
ئێستاش ده‌سه‌ڵاتدارێتی حه‌ماس چاوه‌ڕێی یارمه‌تیه‌كانی وڵاتانی موسوڵمان و عه‌ره‌به‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ملیۆنه‌ها دولارییان بۆ په‌یدا بكه‌ن كه بۆ دابین كردنی موچه‌ی كارمه‌ندانی سیڤیڵ پێویستیان پێی هه‌یه و بوجه‌كانیان كه‌می هه‌یه.