ده‌سه‌ڵاتداران له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌وا له ئه‌نجامی هێرشـێـكی به
موشه‌ك كه كراوه‌ته سه‌ر خوێندنگه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی 7 منداڵ كوژراون و به لایه‌نی كه‌مه‌وه 34 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌م هێرشه له ئه‌سه‌د ئابادی پایته‌ختی هه‌رێمی كونار ڕویدا كاتێـك چه‌كداران 2 موشه‌كیان هه‌ڵداوه، یه‌كێـكیان كه‌وتۆته گۆڕه‌پانی ئه‌و خوێندنـگایهی كه له بینای مزگه‌وتێـكی كراوه‌دایه و 200 خوێندكاری تێدا بووه، به‌ڵام موشه‌كی دووه‌م كه بۆ هه‌مان ناوچه هه‌ڵدراوه هیچ زیانـێـكی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
هیچ لایهنێـكیش به‌رپرسـیارێتی خۆی له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاندوه، به‌ڵام گومان له گروپی چه‌كداری تالیبانه‌كان ده‌كرێت كه له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا چه‌ندین خوێندنگایان سوتاندووه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بۆمبێـكی لاڕێ له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری جه‌لال ئاباد ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا 5 كه‌س بریندار بوون.