له هه‌وڵـێـكی دیكه‌یاندا به مه‌به‌ستی شكاندنی قه‌یرانی بنبه‌ستی چوار مانگه‌ی
په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیر له حكومه‌تی نوێی عێراقیدا له‌و پـێناوه‌دا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێبه‌رانی شیعه‌كانی عێراق كۆبونه‌وه.
هاوپه‌یمانی عێراقی یه‌كگرتوو كه هاوبه‌ندی پارته شیعه‌كانی عێراقه و زۆرترین به‌شی په‌رله‌مانی عێراق پـێـكده‌هێنن، كه‌وتونه‌ته ژێر فشارێـكی زۆره‌وه و داوایان لێده‌كرێت ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری وه‌ك پاڵێـوراوی خۆیان بۆ سه‌رۆك وه‌زیری حكومه‌تی نوێی عێراق بكێـشـنهوه.
ده‌ستنیشانكردنی ئه‌لجه‌عفه‌ری وه‌ك كاندیدی هاوبه‌ندی شیعه‌كان بۆ خولی دووه‌می سه‌رۆك وه‌زیری بۆته بهربهسـتێـكی سه‌ره‌كی له ڕێی هه‌وڵه‌كانی دامه‌زراندنی حكومه‌تێـكی نیشـتیمانی یه‌كگرتوودا له‌و ده‌مه‌وه‌ی كه به‌ر له نزیكه‌ی چوار مانگ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه مه‌زنه‌كه‌ی عێراق ئه‌نجامدرا.
ئه‌وه‌ی ئاشـكرایه عه‌ره‌به سوونه‌كان و هه‌روه‌ها كورده‌كان دژی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئیبراهیم ئهلجهعفهرین و ده‌ڵێن به‌ڕێز جه‌عفه‌ری سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی خۆی له‌مه‌ڕ ڕاگرتنی كاری توند و تیژی ئاینزایی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
هه‌ر له عێراق و له ڕووداوی جیاوازدا فه‌رمانده‌ی له‌شكری ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێت هێزه‌كانیان ئه‌مڕۆ په‌لاماری كارگه‌یه‌كی دروستـكردنی بۆمبی خۆماڵیـیان له ده‌ره‌وه‌ی به‌غدای پایته‌خت داوه و له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا 8 یاخیبوی گومان لێـكراویان كوشـتوه.
هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ند بۆمبێـكی كه‌ناری جاده له نزیك به‌غدای پایته‌خت 2 كه‌س به لایه‌نی كه‌م كوژراون و چه‌ندی دیكه‌ش بریندار بوون.