له پاش سێ سـاڵ له ڕوخاندنی ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین هێشـتا به‌شـێـكی زۆری عێراق ئارامی به خۆیه‌وه نه‌دیوه و له دوای چوار مانگ له هه‌ڵبژاردن عێراقیـیه‌كان ڕێـك نه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر چۆنێتی پـێكـهێنانی حكومه‌تی نوێ، ئه‌مانه وای كردووه چه‌ندین ڕاووبۆچوونی جیا جیا به‌رامبه‌ر به لابردنی ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین و هه‌روه‌ها چـۆنـێـتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕه‌وشه‌كه دروست بـبێـت.
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوكارمان به‌ڵێن ساڵح گفتوگۆیه‌كی سازكردووه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو به‌ڕێزان دكتۆر مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و دكتۆر جه‌بار قادر، پـسـپـۆر له بواری سیاسی‌دا.
ده‌توانن گوێ له ده‌قی گفتوگۆكه بگرن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 17 خوله‌كه.