فـڕۆكه جه‌نـگیـیه‌كانی ئیسرائیل چه‌ند موشه‌كێـكیان ئاڕاسته‌ی كه‌رتی غه‌ززه كردووه و له ئاكامدا 6 كه‌س كوژراون، له نێویاندا ڕێبه‌رێـكی كۆمیته میلیـیه‌كانه.
له‌شـكری ئیسرائیل گوتی ماشـێنـێـك چه‌ند چه‌كدارێـكی تیادا بووه ڕۆژی هه‌ینی لێی درا كاتێـك بنكه‌یه‌كی مه‌شق پـێـكردنی سه‌ربازی به‌جـێـده‌هێشت له شارۆچكه‌ی ڕه‌فه‌ح له كه‌رتی غه‌ززه. به‌رپـرسانی فه‌له‌ستینی ده‌ڵێن ئه‌یاد ئه‌بول عه‌ینه‌ین و كچه‌كه‌ی له نێو كوژراوه‌كاندا بوون.
كۆمیته‌ی به‌رگری میلیی ڕێـكخراوێـكه په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵه‌ی چه‌كداری حه‌ماسه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی پـێشـوو ده‌ستی به‌سه‌ر حكومه‌تی فه‌له‌سـتینیدا گرت.
له‌م كاتانه‌دا به‌رپـرسـانی فه‌له‌ستینی ڕۆژی هه‌ینی ڕاپـۆرتی جیاجیایان داوه سه‌باره‌ت به حكومه‌تی حه‌ماس كه ئاماده‌یه بۆ له خۆگرتنی دوو ده‌وڵه‌ت وه‌ك چاره‌سه‌رێـك له‌گه‌ڵ ئیسـرائیل.