میسر قوربانیه‌کی تری نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی ڕاگه‌یاندووه و به‌م شێوه‌یه ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌م نه‌خۆشیه له میسر گه‌یشتۆته سێ که‌سه له‌وه‌ته‌ی له دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌و ناوچه‌یه‌دا سه‌ریهه‌ڵدا.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه، کچێکی ته‌مه‌ن 16 ساڵ له شارۆچکه‌یه‌کی باکوری قاهیره گیانی له ده‌ستدا. ئه‌م کچه لاوه ڕۆژێک پێش ئه‌وه به‌هۆی ده‌رکه‌وتنی نیشانه‌کانی وه‌ک تا و ههناسهپڕكێوه چۆته نه‌خۆشخانه.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕه‌سمی میسریش گوتی حاڵه‌تی ئه‌و کچه لاوه ئه‌مه‌نده سه‌خت بووه که پزیشکه‌کان نه‌یانتوانیوه چاره‌سه‌ری بکه‌ن و یارمه‌تی بده‌ن.
ئه‌م کچه لاوه به یانزده‌هه‌مین که‌سی تووشبوو و سێهه‌م قوربانی نه‌خۆشی ئهنلفلۆنزای باڵنده له میسر داده‌نرێت.
ئه‌م کچه لاوه هه‌روه‌ک دوو قوربانیه‌که‌ی پێشتر ده‌ستی له مریشک و باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ داوه و به‌خێویان کردووه.
جێی باسه، ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵکی میسر به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی شار و گوند و لادێکاندا ده‌ژین، مریشک و په‌له‌وه‌ڕ به‌خێو ده‌که‌ن. له‌به‌رئه‌وه، ئه‌م جۆره که‌سانه مه‌ترسی تووشبوونیان زیاتره و هه‌روه‌ک پرۆفسیۆری زانستی ڤێترینه‌ری یاخود ته‌ندروستی ئاژه‌ڵ له زانکۆی عهسویت، ته‌لعه‌ت خه‌تیب، گوتویه‌تی خه‌ڵکی ده‌بێت له به‌خێوکردنی په‌له‌وه‌ڕ و ئاژه‌ڵ بوه‌ستن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، حکومه‌ت فه‌رمانی ده‌رکردووه و گوتویه‌تی ده‌بێت هه‌موو که‌سێک که باڵنده و په‌له‌وه‌ری هه‌یه ، سه‌ریان ببڕێت و ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت که کێڵگه‌ی مۆڵه‌ت پێدراوی به‌خێوکردنی ئاژه‌ڵ و پهلهوهڕییان هه‌یه.
پرۆفسیۆر خه‌تیب گوتیشی ئه‌گه‌ر هاتوو ئێمه ڕێگه له بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه له وڵاتانی که‌م پێشکه‌وتوودا نه‌گرین ئه‌وا نه‌خۆشیه‌که به هه‌موو جیهاندا بڵاوده‌بێته‌وه.
جێی باسه، ئه‌نفلۆنزای باڵنده تاوه‌کو ئێستا 108 که‌سی له جیهاندا کوشتووه له‌وه‌ته‌ی بۆ یه‌که‌م جار ساڵی 2003 له ئاسیا سه‌ریهه‌ڵدا.