وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا عێراقیـیه‌كان هان ده‌دات دان به خۆیاندا بگرن له دوای
ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی به ته‌قه‌مه‌نی چێنراو له نزیك مه‌زارێـكی شیعه‌كان له شـاری نه‌جه‌ف و به لایه‌نی كه‌م 10 كوژراوی لێ كه‌وتۆته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، شـان مه‌كـكۆرمه‌ك ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر شوێنه ئاینیـیه‌كانی عێراق دوژمنی هه‌موو بیر و باوه‌ڕێـكی ئاینین و دوژمنی مرۆڤایه‌تیشن.
ته‌قینه‌وه‌كه ڕۆژی پـێنجشه‌ممه ڕویدا له نزیك مه‌زاری ئیمام عه‌لی كه به یه‌كێـك له پـیرۆزترین شوێنی شیعه له جیهاندا داده‌نرێت.