سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم داوای له ئێران كرد هه‌ندێ ڕووی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كانی
ڕوون بكاته‌وه له كاتێـكدا ژوانی كۆتایی نزیك ده‌بێته‌وه كه تیایدا بۆ تاران دانرابوو پـیـتاندنی یۆرانێۆم ڕابـگرێت.
محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی ده‌ڵێت بابه‌ت هه‌ن كه پـێویسـته پـشـكنه‌ره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تێـیبـگه‌ن پـێش ئه‌وه‌ی دڵنیا بن كه چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی ئێران ته‌نها بۆ كاری ئاشتی خوازانه‌یه.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له مه‌درید ئه‌لبه‌رادعی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وانه‌كان قسه‌ی كرد، ڕۆژێـك پـێش ئه‌وه‌ی پـشـكنه‌ره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ست به پـشـكنین بكه‌ن له ئێران.
شایه‌نی باسه له كۆتایـیه‌كانی مانـگی ڕابوردوو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له IAEA كرد له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا ڕاپـۆرتێـك ئاماده بكات له‌سه‌ر ئاستی پابه‌ندبوونی ئێران به مه‌رجه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان له بواری چالاكی ناوه‌كیدا.
هه‌ر ڕۆژی پـێنجشه‌ممه، باڵیۆزی ئه‌مریكی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جۆن بۆڵتن گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به دوای بژاره‌ی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێت ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایش شـكست بهێنێت له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران كه به‌هۆی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌یه‌وه دروست بووه.
جۆن بۆڵتن گوتی بژاره‌كان ئه‌مانه له‌خۆ ده‌گرێت، بڕینی ئه‌و په‌یوه‌ندیـیه بازرگانیـیه‌ی كه ئه‌مریكا ماوێـتی له‌گه‌ڵ ئێران و سـنورداركردنی هاتووچۆ و سزای دارایی.
گوتیشی ئه‌وه‌ی ئێران پـرسـێـكی تاقیكردنه‌وه‌یه بۆ تواناكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڵام ده‌ڵێت كلیلی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران له ده‌ستی ڕێبه‌رانی ئێراندایه.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئێران هه‌وڵ ده‌دات چه‌كی ناوه‌كی دروست بكات، هه‌رچی ئێرانیشه نكۆڵی لێ ده‌كات.