ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك له نزیك مه‌زارێكی پیرۆزی شیعه‌كان له شاری نه‌جه‌فی باشوری عێراق بۆته هۆی كوشتنی به لایه‌نی كه‌مه‌وه 10 كه‌س.
ئه‌م بۆمبه له پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه له نزیك مه‌زاری ئیمامی عه‌لی زاوای پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د ته‌قیه‌وه كه یه‌كێكه له شوێنه هه‌ره پیرۆزه‌كانی شیعه‌كان له جیهاندا. به لایه‌نی كه‌مه‌وه، 30 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له به‌غداش، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك بۆته هۆی كوشتنی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس.
له لایه‌كی تره‌وه، دادگایی كردنی سه‌دام حوسه‌ین بۆ ڕۆژی 12 ی مانگی ئه‌یپرڵ دواخرا پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه، دادپارێزان بۆ ماوه‌یه‌کی كورت پرسیار و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌وا ئه‌لبه‌نده‌ری سه‌رۆكی پێشووی دادگای شۆرشی سه‌ر به ڕژێمی سه‌دام كرد.