ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌غدا، دادگایی كردنی سه‌دام حوسه‌ین ده‌ستی پێكرده‌وه. دكتاتۆری پێشووی عێراقی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی دایه‌وه كه ده‌رباره‌ی كوشتنی زیاتر له 140 شیعه‌ی گوندی دوجه‌یل له ساڵی 1982 دا، لێی كرابوو. سه‌دام ته‌نها تاوانباربوو كه ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه بێت.
پارێزه‌رێكی سه‌دام حوسه‌ین له هۆڵی دادگایی كردن كرایه ده‌ره‌وه به‌هۆی تێكدانی پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كه. سه‌رۆكی دادوه‌رانی دادگایی كردنی سه‌دام حوسه‌ین، پارێزه‌ر بوشرا خه‌لیلی كرده ده‌ره‌وه دوا به دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستیكرد به هاوار هاوار كردن و ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی نیشانده‌دا كه تایبه‌ت بوون به زیندانیه عێراقیه‌كان وه‌ك ده‌گوترێت له لایه‌ن سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكاوه به‌د ڕه‌فتارییان له‌گه‌ڵدا كراوه.
هه‌ر له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا، سه‌دام هێرشی كرده سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كه شیعه‌كان باڵیان به‌سه‌ردا كێشاوه و به ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتنی هه‌زاران كه‌س گوناهباری كرد. هه‌روه‌ها داوای كردووه لیژنه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی پێك بهێنرێت بۆ سه‌لماندی ئه‌و مۆرانه‌ی كراون وه‌ك ده‌گوترێت مۆری سه‌دام حوسه‌ینه و له لایه‌ن دادپارێزانه‌وه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك خراونه‌ته ڕوو.
دادپارێزان ده‌ڵێن ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه فه‌رمانه‌كانی سه‌دام حوسه‌ینن كه بونه‌ته مایه‌ی كوژرانی شیعه‌كانی گوندی دوجه‌یل.
سه‌دام دانی به‌وه‌دا ناوه، فرمانه‌كانی داوه به‌ڵام ده‌شڵێت بڕیاره‌كانی تاوان نین چونكه دادوه‌رێك ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی دوجه‌یلی به گوناهبار زانیوه به‌هۆی پیلان گێڕان بۆ كوشنتی سه‌دام حوسه‌ین.
ئه‌گه‌ر سه‌دام و ده‌ستوپێوه‌نده‌كه‌ی ئه‌م تاوانانه‌یان به‌سه‌ردا بچه‌سپێنرێت ئه‌وا له‌وانه‌یه له سێداره بدرێن.