كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن شه‌وی دووشه‌ممه ئۆتۆمبیلێـكی بارهه‌ڵـگری پـڕ له
ته‌قه‌مه‌نی ته‌قیوه‌ته‌وه له نزیك مزگه‌وتێـكی شـیعه له به‌غدا و به لایه‌نی كه‌م 10 كه‌س ده‌كوژێت و 30 دیكه‌ش بریندار ده‌كات.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئۆتۆمبیله بارهه‌ڵـگره‌كه كاتێ ته‌قیوه‌ته‌وه كه خه‌ڵـكه‌كه له نوێژی ڕۆژئاوابوون ته‌واو بوون و ده‌هاتنه ده‌رێ.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه ڕوویدا پاش چه‌ند كاتژمێرێـك له ته‌واو بوونی كۆبونه‌وه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا جاك سـترۆ له به‌غدا. هه‌ردوو دیبلۆماته‌كه داوایان له عێراقیـیه ناكۆكه‌كان كرد به زوترین كات حكومه‌تی نوێ پـێـكبهێنن.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت 3 مارینز و سه‌ربازێـكی ده‌ریایی ئه‌مریكی ده‌كوژرێن له پـێـكدادانه جه‌نـگیـیه‌كان له پارێزگای ئه‌نبار.