سه‌باره‌ت به توند و تیژیـیه‌كانی ئه‌م دوایـیه‌ی شـاری قزڵـته‌په كه دوو كوژراو و چه‌ندین
برینداری لێ كه‌وتـۆتـه‌وه، هاوكارمان بروسـك تۆغان وتووێژێـكی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جیهان سـینجه‌ر، سه‌رۆكی شـاره‌وانی قزڵـته‌په سازكردووه.
خانم سـینجه‌ر ده‌ڵێت بێـزاری هاوڵاتیـیانی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌و په‌یمان و به‌ڵێنانه‌ی حكومه‌تی توركی كه دابویان له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ركردنی كێـشـه‌ی كورد له توركیا، وه ئه‌مه‌ش هۆی ئه‌م نائارامیـیانه بووه، ده‌شـڵێت توندوتیژی وه‌ڵام نیه و ده‌بێت گیروگرفته‌كان ده‌سـتنیشـان و چاره‌سه‌ر بكرێن.
ده‌توانن گوێـبیسـتی ده‌قی وتووێژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه.