ئێران ده‌ڵێت به شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوانه موشه‌کی ژێرئاوی خێرای تاقیکردۆته‌وه که توانای له‌ناوبردنی که‌شتی جه‌نگی و که‌شتی ژێرده‌ریایی هه‌یه. ئه‌مه‌ش بۆ دووه‌م جاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا، تاران موشه‌کی ژێر ئاو تاقی بکاته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌شکری ئێرانی ده‌ڵێن ئه‌م موشه‌که توانای بڕینی دووری 360 کیلۆمه‌تری له سه‌عاتێکدا هه‌یه و ئه‌مه‌ش چوارئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و خێراییه که تۆرپیدۆ هه‌یه‌تی. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن تیشکی سۆنار ناتوانێت بیدۆزێته‌وه.
جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی ئێرانی، ژه‌نه‌ڕاڵ عه‌لی فه‌داڤی به ده‌زگای ڕه‌سمی میدیای ئێرانی گوت ئه‌م موشه‌که به‌هۆی خێراییه‌که‌یه‌وه، هیچ که‌شتیه‌کی جه‌نگی له ده‌ست ده‌رناچێت.
ئێران ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌ڵێت ئه‌م موشه‌که له سێهه‌م ڕۆژی مه‌راسیمه‌کانی مانۆڕی له‌شکری له که‌نداوی فارسی‌دا تاقیکراوه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدا که نوێنه‌ری ئێران له ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌ی گوتویه‌تی پێویسته کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی دانوستاندن له‌گه‌ڵ تاران‌دا بکات وه‌ک له‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌کی تایبه‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه ده‌ربچێت.