وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت کۆنده‌لیزا رایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و جاک سترۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بێ ئارامی خۆیان نیشانداوه له به‌رامبه‌ر هێواشی پێکهاتنی حکومه‌تێکی یه‌کگرتووی عێراقی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به چه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی CNN ی ڕاگه‌یاند که‌وا پێویستی پێکهاتنی حکومه‌تێکی یه‌کگرتوو پرسێکی هه‌نوکه‌ییه. هه‌روه‌ها گوتی گرفتی سه‌ره‌کیش له به‌رده‌م پێکهاتنی ئه‌م حکومه‌ته، به‌ربژارکردنی ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌رییه بۆ به‌رده‌وام بوون له پۆستی سه‌رۆک وه‌زیری بۆ خولێکی دیکه.
جێی باسه، ڕێبه‌رانی سیاسی کورده‌کان و سونه‌کان ده‌ڵێن به‌ڕێز ئه‌لجه‌عفه‌ری شکستی هێناوه له له‌ناوبردنی یاخیبوانی عێراقی و کاری پێویستی نه‌کردووه بۆ نه‌هێشتنی سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی نوژادی.