ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیاوه ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا به‌رده‌وامی ڕووداوه‌کانی پێکدادان له‌و ناوچه‌یه‌دا بۆ شه‌شه‌م ڕۆژ ده‌چێت له‌وه‌ته‌ی دوای کوشتنی 14 سه‌رهه‌ڵداوی کورد له لایه‌ن سه‌ربازه تورکه‌کانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا. دواترین قوربانی ئه‌م ڕووداوانه‌ش له شارۆچکه‌ی کزڵته‌په قه‌وماوه کاتێک پۆلیس هه‌وڵی بڵاوه‌پێکردنی خۆپیشانده‌رانیان ده‌کرد و له ئاکامدا خۆپیشانده‌رێکی کورده له لایه‌ن پۆلیسه‌وه کوژراوه.
پۆلیسی تورک ده‌شڵێن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بڵاوه‌یان به سه‌ده‌ها خۆپیشانده‌ری تریش له ئه‌سته‌نبول کردووه.
ئه‌م ڕووداوانه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو تاوه‌کو ئێستا بونه‌ته هۆی کوشتنی 9 خۆپیشانده‌ری کورد. ئه‌م ڕووداوانه‌ش سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو له شاری دیاربه‌کر سه‌ریهه‌ڵدا پاش ئه‌وه‌ی پرسه‌ی 14 ئه‌ندامی پارتی کرێکارانی کوردستان به‌ڕێکراو که له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی تورکیه‌وه کوژراون.