بارمته ئه‌مریكـیـیه ڕزگار كراوه‌كه، جـێـڵ كارۆڵ به‌یانـنامه‌یه‌كی ده‌ركردووه و تیایدا
ده‌ڵێت ڕفێنده‌ره‌كانی له عێراق هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووه و ناچاریان كردووه به‌شـداری بكات له ڤیدیۆیه‌كی پـروپاگه‌نده‌یی.
له به‌یانـنامه‌یه‌كدا كه ڕۆژی شه‌ممه له لایه‌ن نووسه‌ره‌كه‌یه‌وه خوێندرایه‌وه له بۆسـتن، جێـڵ كارۆڵ سوپاسی هه‌ردوو حكومه‌تی ئه‌مریكی و عێراقی كرد كه كاریان بۆ زامنكردنی به‌ربوونی كرد. هه‌روه‌ها سوپاس و پـێـزانینی خۆشی ده‌ربڕی بۆ له‌شكری ئه‌مریكی و ڕۆژنامه‌وانان.
كارۆڵ گوتی ڕفێنده‌ره‌كانی به‌ڵێنیان پـێداوه ئازادی بكه‌ن ئه‌گه‌ر هاوكاریان بكات له ڤیدیۆیه‌كی پـروپاگه‌نده‌یی، ئه‌ویش ڕازی بوو به‌و ئومێده‌ی ڕزگاری بێت.
كارۆڵ ڕفێنده‌ره‌كانی به تاوانبار داده‌نان، وه گوتی له ناخمه‌وه زۆر لێـیان پـڕ بووم.
كارۆڵ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئازاد كرا پاش 82 ڕۆژ له دیلایه‌تی. له‌و شـریته ڤیدیۆیـیه‌ی كه له لایه‌ن ڕفێنده‌ره‌كانیـیه‌وه بڵاو كرایه‌وه، سـتایشی یاخیـبوه عێراقـیـیه‌كانی كرد وه هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له كۆشـشه‌كانی ئه‌مریكا گرت.
هه‌روه‌ها له به‌یانـنامه‌كه‌دا كارۆڵ ئاماژه به‌و چـاوپـێـكه‌وتنه ده‌كات كه بۆ پارتی ئیسـلامی عێراقی دابوو پاش ماوه‌یه‌كی كورت له به‌ربوونه‌كه‌ی، ده‌ڵێت ئه‌و پارته به‌ڵێنیان پـێـداوه ئه‌و چاوپـێـكه‌وتنه له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن په‌خش نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و پارته به‌ڵێنه‌كه‌ی شـكاند.
له ڕاسـتیدا كارۆڵ له به‌یانـنامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووم.
هه‌روه‌ها كارۆڵ ویسـتی ئه‌و دوو به‌یانـنامه هه‌ڵه‌یه‌ی كه پـێـشـتر بـڵاو كرابووبۆوه له‌سه‌ری ڕاســت بكاته‌وه. گوتی ڕۆیشـتن و هاوكاركردن له‌گه‌ڵ له‌شـكری ئه‌مریكا ڕه‌ت ناكاته‌وه. گوتیشی ئه‌و هه‌رگیز ڕه‌تی نه‌كردۆته‌وه باس له چـۆنێـتی ڕفاندنه‌كه‌ی بكات بۆ كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكی.