سێ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی ئێران كه له ناوچه‌ی لوڕسـتانی دا و له نزیك هه‌ردوو شـاری پـیشـه‌سازی، دوروود و بوروجـێرد كه به‌هێزه‌كه‌یان گه‌یشته 6 پله به پـێوه‌ری
ڕه‌خته‌ر ، زیاتر له 70 كوژراو و 1200 برینداری لێ كه‌وتۆته‌وه.
ئێسـتا ده‌سـه‌ڵاتدارانی ئێرانی ده‌ڵێن كاره‌كانی ڕزگاركردن كۆتایی پـێـهات و ئێسـتاش ڕوو كراوه‌ته ڕزگار بووه‌كان و ده‌شـڵێن تا كۆتایی ڕۆژی شه‌ممه چادر به‌سه‌ر ئه‌و هه‌زاران كه‌سه دابه‌ش ده‌كرێت كه ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
تیمێـكی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ره‌و ئێران ده‌ڕوات بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی و ڕێـكخسـتنی یارمه‌تیـیه نێو دهوڵهتیـیهكان. تیمه‌كه پـێـكهاتووه له ڕێـكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO و ڕێـكخراوی گه‌یاندنی یارمه‌تی به منداڵان U.N. Children's Fund .
ئێران به ئاشـكرا وه‌ڵامی ئه‌مریكای نه‌داوه‌ته‌وه بۆ پـێـشـكه‌شـكردنی به‌تانی و ئاوی پاك و شـوێنی نیشـتهجێبوونی كاتی بۆ 100 هه‌زار كه‌س.
ڕۆژی هه‌ینی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌م پـێـشكهشـكاریـیانهی به باڵیۆزی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، جواد زه‌ریفی، ڕاگه‌یاند.
ئه‌م پـێـشكهشـكاریـیانهی ئه‌مریكا دێت كه هه‌رچه‌نده ناكۆكی هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیسـلامی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی. سه‌رۆك بوش‌یش سه‌رخۆشی كرد له قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه و گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌یه یارمه‌تی گه‌لی ئێران بدات.