پـۆلیسی توركی بۆ جارێـكی دیكه له‌گه‌ڵ خۆپـیشـانده‌ره كورده‌كان به یه‌كا ده‌ده‌ن له باشـوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیادا. خۆپـیشـانده‌رێـكیش به سه‌ریاندا كێـشـاوه تا گیانی له ده‌سـت داوه و 10 خۆپـیـشـانده‌ری دیكه زیانیان پـێـگه‌یشـتووه.
پـێـكدادانه‌كان ڕۆژی شه‌ممه له شـارۆچكه‌ی كزڵـته‌په له ماردین ڕوویدا و به لایه‌نی كه‌م هه‌زار خۆپـیشـانده‌ر به‌ره‌و داموده‌زگاكانی پارتی ده‌سـه‌ڵاتداری توركیا به‌ڕێـكه‌وتن و ده‌ستیان كرد به به‌رده‌بارانكردن و هه‌روه‌ها په‌لاماری بانكێـكیشـیان دا.
شایه‌نی باسه له ماوه‌ی پـێنج ڕۆژ له نائارامی 8 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.
توند و تیژیـیه‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌ری هه‌ڵدا كاتێـك ته‌رمی چه‌ند ئه‌ندامێـكی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان، كه به ده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایشی توركی كوژرابوون، به خاك سـپـێردران.