سیاسه‌تمه‌دارانی شیعه له عێراق داوایان له سه‌رۆک وه‌زیر ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری کردووه له پۆسته‌که‌ی خۆی بکشێته‌وه.
ئه‌ندامێکی باڵای هاوبه‌ندی سه‌ره‌کی شیعه‌کان، قاسم داود، ئه‌مڕۆ شه‌ممه گوتویه‌تی داوای له به‌ڕێز ئه‌لجه‌عفه‌ری کردووه له پۆسته‌که‌ی خۆی بکشێته‌وه تاوه‌کو ڕێگه بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی یه‌کگرتوو خۆش ببێت. داود گوتیشی ئه‌ندامانی تریش له‌سه‌ر لیستی هاوبه‌ندی شیعه‌کان هه‌مان بانگه‌شه‌یان ئاڕاسته‌ی جه‌عفه‌ری کردووه.
ئه‌مه‌س بۆ یه‌که‌م جاره، ڕێبه‌رانی شیعه به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا داوا له جه‌عفه‌ری بکه‌ن به‌ربژارێتی خۆی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیری داهاتووی عێراق بکشێنێته‌وه.
به‌ڵام یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆک وه‌زیر ده‌ڵێن له‌سه‌ر کورسی سه‌رۆکایه‌تی کابنه‌تی حکومه‌تی نایه‌ته خوارێ.