ئاژانسی هه‌واڵی ڕه‌سمی ئێران ده‌ڵێت له ئاكامی ڕوودانی زنجیره‌یه‌ك بومه‌له‌رزه له ناوچه‌ی لورستانی خۆرئاوای وڵات، 66 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 1000 كه‌س بریندار بوون.
ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێت شارۆچكه‌كانی دورود و بروجه‌رد و ژماره‌یه‌ك گوند و لادێی تر له نێو ئه‌و شوێنانه‌دا بوون كه زیانێكی زۆرییان پێگه‌یشتووه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هه‌ڵمه‌ته‌كانی فریاكه‌وتن له ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وامه.
ئاژانسی ناوبراو ڕایگه‌یاند كه‌وا سه‌رۆك مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد فه‌رمانی به وه‌زاره‌تی ناوخۆ داوه هه‌موو سه‌رچاوه‌یه‌كی یارمه‌تی بۆ ئه‌و ناوچه لێ‌قه‌وماوه بكه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش، خانم كۆنده‌لیزا رایس له شاری بلاكبێرن له ئینگه‌لته‌را گوتی ئه‌مریكا ئاماده‌یه یارمه‌تی مرۆیی بگه‌یه‌نێته قوربانیه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئێران كه بومه‌له‌رزه‌كه‌ی لێ ڕوویداوه.