خۆكوژێـكی فه‌له‌ستینی 3 ئیسـرائیلی ده‌كوژێت له ده‌روازه‌ی نیشـتگه‌یه‌كی كه‌ناری ڕۆژئاوا.
له‌شـكری ئیسرائیلی ده‌ڵێت پـێده‌چێت ئیسرائیلیـیه‌كان كه به ئۆتۆمبیله‌كه‌یان ده‌ڕۆیشتن ئه‌و فه‌له‌سـتینیـیه ده‌ستی لێ ڕاگرتبن وه له نزیك نیشــتـگه‌ی كه‌دومیم خۆی ته‌قاندۆته‌وه. شایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن خۆكوژه‌كه شێوه‌ی خۆی كردبوو به پـیاوی ئاینی جوله‌كه.
ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌كان ده‌ڵێن قوربانیـیه‌كان ژن و پـیاوێـكی پـیر بوون له‌گه‌ڵ كـچێـكی گه‌نج.
تاقمی به ناو كه‌تائیب شوهه‌دا ئه‌لئه‌قسـا كه لقێـكی پارتی فه‌تحی سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی مه‌حمود عه‌باسن، به‌رپـرسـیارێتی خۆیان له‌و هێرشـه ڕاگه‌یاند.
كۆمه‌ڵه‌كه گوتیان خۆكوژه‌كه پـیاوێـكی ته‌مه‌ن 24 ساڵ بووه، خه‌ڵكی شاری خه‌لیله كه ده‌كه‌وێته كه‌ناری ڕۆژئاوا.