ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مریـكی جێـڵ كارۆڵ كه نزیـكه‌ی سێ مانـگ بوو له عێراق به بارمته گیرابوو، ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئازاد كرا.
سه‌رۆك بوش له شاری كانكون له مه‌كسیك قسه‌ی كرد و گوتی كه دڵـخۆشـه كه كارۆڵ زیندووه.
چاڵیس مهكدانۆ له بنكه‌ی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له قاهیره سه‌باره‌ت به ئازادكردنی جێـڵ كارۆڵ ئه‌م ڕاپـۆرته‌ی ناردووه.
ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی نه‌ناسراو به ماشـێنێـك جێـڵ كارۆڵیان دایه ده‌سـت پارتی ئیسلامی عێراقی كه ڕێـكخراوێـكی میانڕه‌وی سـوونه ئاینزایه. له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لعێراقیـیه‌دا كه له باره‌گای پارتی ئیسـلامیدا سازدرا، جـێـڵ كارۆڵ پاش ئازادكردنه‌كه‌ی وا ده‌رده‌كه‌وت خۆشحاڵ و له بارێـكی ته‌ندروسـتی باش‌دا بێت و گوتێـتی ڕفێنده‌ره‌كانی به باشی ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵدا كردووه.
جێـڵ كارۆڵ ده‌ڵێت، زۆر به باشی ڕه‌فتاریان ده‌كرد و له شوێنێـكی بێ وه‌ی زۆر باش دانرابووم و كه‌لوپه‌لی جوان و باشی لێ بوو و جـل و به‌رگیان داومه‌تێ و خواردنـێـكی زۆریان داومه‌تێ و ڕێـگه‌م ده‌درایه خۆم بشـۆم و هه‌رچ كاتێـك بمویسـتایه بۆ كاری
پـێویست بچمه ده‌رێ ڕێـگه‌یان پـێداوم و لێـیان نه‌داوم و هه‌رگیزیش هه‌ڕه‌شـه‌ی لێدانیان لێ نه‌كردووم.
پاشان جـێـڵ كارۆڵ گواسترایه‌وه بۆ ناوچه‌ی گرین زۆن و به ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵ كهسـوكارهكهیدا كردووه.
كۆنده‌لیزا ڕایس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، گوتی ئه‌مریكا خۆشـحاڵه به بـیسـتنی ده‌نـگ و باسی ئازادكردنی كارۆڵ.
به هه‌مان شـێوه‌ش هاوه‌ڵان و هاوكاره‌كانیشی خۆشـحاڵی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ بێ وه‌یی جـێـڵ كارۆڵ.
خانم كارۆڵ په‌یامنێرێـكی ئازاده و كاری بۆ ڕۆژنامه‌ی كریسـتیان ساینس مۆنیته‌ر ده‌كرد كاتێـك له مانـگی یه‌ك ڕفێندرا و له‌و ڕووداوه‌دا وه‌رگێڕه‌كه‌ی كوژرا.