سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده توند و تیژی له عێراق به‌رده‌وامه به‌ڵام ئه‌مریكا
ئه‌ركه‌كانی له‌و وڵاته به‌ره‌و پـێشه‌وه ده‌ڕوات. به‌ڕێز بوش ستراتیژیـیه‌كه‌ی خۆی ڕوون ده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به چۆنێتی به ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن له عێراق له كاتێـكدا زۆربه‌ی ئه‌مریكـیـیه‌كان پـێـیان وایه ئه‌و وڵاته به‌ره‌و شـه‌ڕی ناوخۆ ده‌ڕوات.
له دوا هه‌وڵه‌كانی بۆ وه‌رگێڕانی ڕای گشتی سه‌باره‌ت به‌و شه‌ڕه كه پشـتیوانی كردن لێی دابه‌زیوه، سه‌رۆك بوش ویسـتی وه‌ڵامی هه‌ندێ له‌و پـرسـیارانه بداته‌وه كه ئه‌مریكیـیه‌كان سه‌باره‌ت به عێراق ده‌یـپـرسـن.
له‌وانه، بۆچی عێراقـیـیه‌كان زۆر ناكۆكن؟ وه ئایا ئه‌مریكا بووه هۆی نائارامی به لابردنی سه‌دام حوسه‌ین له ده‌سه‌ڵات؟ له دوای سێ هه‌ڵبژاردن ده‌پـرسـن بۆچی گه‌لی عێراق وا به گرانی به یه‌كه‌وه ده‌بن؟ وه ئایا وڵاتێـك به‌و پارچه پارچه‌یـیه بتوانێت دیموكراتیـیه‌تێـكی جێـگیر پـێـكبـهێنێت؟ ده‌پـرسـن بۆچی هێزه‌كانمان ناگه‌ڕێنیـنه‌وه و عێراقیـیه‌كان به جێبـهێـڵین خۆیان به ته‌نها كێشـه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن؟
له میانه‌ی گوتاره‌كه‌یدا بۆ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك كه له ئه‌ندامانی هه‌ردوو پارتی كۆماری و دیموكرات پـێـكدێت كه بانگه‌شه بۆ ئازادی سـیاسی ده‌كات، سه‌رۆك بوش گوتی داگیركردنی ئه‌مریكا بۆ عێراق نه‌بۆته هۆی توند و تیژی به‌ڵكو ئه‌وه میراتی سه‌دام حوسه‌ینه له سـه‌ركوتـكردنی دڕندانه‌ی بۆ عێراقیـیه‌كان.
گوتی عێراق ئه‌و نیشـتیمانه‌یه كه به جه‌سته و سـۆزی بریندار بووه له ماوه‌ی 30 ساڵی حكومكردنی سـته‌مكارانه‌ی سه‌دام، وه ئه‌م برینانه‌ش كاتی ده‌وێت تا سـاڕێژ بـبـێته‌وه.
گوتیشی تیرۆریسـته‌كان ئه‌م برینانه ده‌كولێنه‌وه بۆ ڕێـگرتن له پـێـكهـێنانی حكومه‌تی نوێ و هه‌ڵـگـیرسـاندنی شه‌ڕی ناوخۆ.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت، دوژمنانی ئازادی عێراق هه‌مان تاكـتیكه‌كانی سـه‌دام به‌كارده‌هێنن بۆ كوشتن و تۆقاندنی عێراقـیـیه‌كان له هه‌وڵه‌كه‌یان بۆ هاندانی دابه‌شبوونێـكی تیره‌یی.
دوا ڕاپـرسـی ده‌ری ده‌خات كه له سه‌دا 66 ئه‌مریكیـیه‌كان پـێـیان وایه ڕێـگـرتن له هه‌ڵـگیرسـانی شه‌ڕی ناوخۆ له عێراق هه‌ره‌سی هێناوه.
سه‌رۆك بوش هێشـتا گه‌شبینه به ئاینده‌ی سـیاسی عێراق.
هه‌روه‌ها گوتی، هه‌ندێ له ئه‌مریـكیـیه‌كان ناڕازین له‌سه‌ر بڕیاردانی داگیركردنی عێراق، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو كه‌سـێـك ڕازیبێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كـشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئێسـتا له عێراق ده‌بێت به كاره‌سـات.
گوتیشی، ئه‌مریكا له كۆتایـیدا عێراق هه‌ر به‌جێ ده‌هێـڵێت، به‌ڵام هه‌رگیز پاشـگه‌ز نابێـته‌وه و پاشان هه‌موو جیهان بـڵێـت ئه‌مریكا خاوه‌نی قـسه‌ی خۆی نیـیه و سـته‌مكاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـت گاڵته به هه‌ره‌سـهێنانی وره‌ی ئه‌مریكا بكه‌ن و باشـتر خۆیان له شـوێنه‌كانیان جـێـگیرتر بكه‌ن.