دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی سـێشه‌ممه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵـكی شاری دیاربه‌كر به‌شـداریـیان كرد له مه‌راسـیمی به خاك سـپاردنی ته‌رمی 14 گه‌ریلای په‌كه‌كه كه هه‌فته‌ی ڕابوردوو به ده‌سـتی هێزه‌كانی ئاسایشی توركیـیه‌وه كوژرابوون، پـێـكادان ڕوویدا له نێوان جه‌ماوه‌ره‌كه و هێزه‌كانی پـۆلیس، وه له ئه‌نجامدا 4 برینداری لێـكه‌وته‌وه و ژماره‌یه‌كیش ده‌سـتگیر كران.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش خۆپـیشـاندانه‌كان به‌رده‌وام بوو، وه به‌سه‌دان خۆپـیشــانده‌ری كورد له‌گه‌ڵ پـۆلیسی توركیادا به یه‌كیان داوه، پـۆلیسیش داوای هێزی زیاتری كردووه و ئاو و گازی فرمێـسـك ڕژێنیان به‌كار هێناوه بۆ بڵاوه پـێـكردنی خۆپـیشـانده‌ران.
په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری دیاربه‌كر، زنار مه‌نتـكی ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه بۆ ناردووین، وه هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵدا ساز كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له ڕێـگه‌ی كلیكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.