چه‌كداران ڕۆژی چوارشه‌ممه به جلوبه‌رگی پۆلیسی عێراقیه‌وه هێرشیان كردۆته سه‌ر فرۆشگایه‌كی ئه‌لیكترۆنی و له ئاكامدا 8 كارمه‌ندییان كوشتووه كه له‌وانه سیانیان ژن بوون.
پۆلیس ده‌ڵێن له میانه‌ی ئه‌م هێرشه‌ی كه كراوه‌ته سه‌ر گه‌ڕه‌كی مه‌نسور له به‌غدا ڕوویدا، به لایه‌نی كه‌مه‌وه 6 كه‌سیش بریندار بوون.
له لایه‌كی تره‌وه، له‌شكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا سه‌ربازێكی ئه‌مریكی كوژراوه و سێ كه‌سی دیكه برینداربوون كاتێك ئۆتۆمبیله‌كه‌یان له ناوچه‌ی حهباننیهی خۆرئاوای به‌غدا به‌سه‌ر بۆمبێكی لاڕێ دا تێپه‌ڕیوه. هه‌روه‌ها سه‌ربازێكی تری ئه‌مریكیش به گولله‌ی وێڵ له باشوری به‌غدا كوژراوه.
هاوكات، ڕاپۆرته‌كانی میدیا وه‌ك ئه‌سۆشیه‌تت پرێس و نیورك تایمز ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌وا زاڵمای خه‌لیل زادی باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق داوای له عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیمی ڕێبه‌ری ناوداری سیاسی شیعه‌كانی عێراق كردووه، به‌ربژاركردنی سه‌رۆك وه‌زیر ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری بۆ خولی دووهه‌م بكشێنێته‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی عێراقی له‌م دواییه‌دا ڕه‌خنه‌یان له حكومه‌ته‌كه‌ی جه‌عفه‌ری گرت بۆ ئه‌و پشتگیریكردنهی له چه‌كدارانی شیعه‌ی ده‌كات كه باوه‌ڕده‌كرێت توندوتیژی نوژادییان دابێت.
جێی باسه، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی فشارییان خستۆته سه‌ر عێراقیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له پێكهاتنی حكومه‌تێكی یه‌كگرتووی نیشتمانیدا خێرا بكه‌ن. ڕێبه‌رانی عێراقی له دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه پهرلهمانتارییهكانهوه ووتوێژ له‌سه‌ر پێكهاتنی حكومه‌ت ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی تریشه‌وه، خانم كۆنده‌لیزا رایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی كه‌وا داوای له ڕوسیا كردووه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ئیدیعایانه بكات كه ئاماژه ده‌ده‌ن به‌وه‌ی ڕوسیا زانیاری ده‌رباره‌ی پلانه‌كانی له‌شكری ئه‌مریكی ساڵی 2003 ی به به‌رپرسانی ده‌زگای زانیاری عێراقی داوه.
وه‌زیری به‌رگری ڕوسیاش، سێرجی ئیڤانۆڤ ئه‌و ئیدیعایانه‌ی به ته‌واو بێ نرخ له قه‌ڵه‌مدا.